- دۆخی پاراستن
- لە مەترسیی لەناوچووندا نییە
- نزیکترین شار
- سلێمانی
مارمێلکەیەکی بچووکە کە درێژییەکەی دەگاتە ٢٢ سم. ڕۆژانە چالاکە و زۆرجار دەبینرێت لەسەر بەردەکان خۆی بە تیشکی خۆر گەرم دەکاتەوە، پاشان لەنێو گەڵای وەریو و ژێر بەردەکاندا بەدوای خۆراکدا دەگەڕێت. ناوچە دەشتاییەکان، دامێنی شاخەکان، دارستانەکان و ناوچە شاخاوییەکان بە ژینگەی خۆی هەڵدەبژێرێت. بڵاوبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان هێشتا بە تەواوی نەناسراوە؛ بەڵام لە دەربەندیخان، دەشتەکانی هەولێر، چیای سەفین و پارێزگای دهۆک تۆمار کراوە. خۆراکی سەرەکی بریتییە لە قولەڕەشکە، مێروولە، جاڵجاڵۆکە، کرمی پەپوولە، کوللە و بێبڕبڕەکانی تر.
وێنەگر: سوران حمەعلی احمد
سەرچاوە: سوران حمەعلی احمد و سوما اسماعیل مجید