Climate.KRD
← گەڕانەوە بۆ جۆرەکان ئاژەڵ

داڵی میسری

Neophron percnopterus

داڵی میسری

ئەم جۆرە داڵە کۆچەریە و لە بەهاردا ڕوو دەکاتە ناوچەکە و هەندێکیان پێیدا تێپەڕدەبن، مەترسی لە ناوچوونی لەسەرە و ئەمەش وایکردووە کە چەندین پرۆژەی لەسەر بکرێت بۆ ئەوەی بپارێزرێت. ئەو هۆکارانەی مەترسین بریتین لە ژەهراوی بوون، کارەباگرتن، بەو پێیەی گەندەخۆرە هەندێک ماددەی کیمیایی لەو شوێنانەی خۆراک دەخۆن و هەندێک دەرمان کە بۆ ئاژەڵی ماڵی بەکاردەهێنرێت لە دوای مرداربوونەوە و خواردنیان لەلایەن ئەم جۆرە باڵندەیەوە کێشەیان بۆ دروست دەکات.

لەسەر نەخشە ببینە